عبدالله ئۆجالان: تەواوی گروپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

عبدالله ئۆجالان بانگێشتی کرد، "وەک چۆن هەموو کۆمەڵگا و حزبێکی مۆدێرن کە بە زۆر کۆتایی نەهاتووە، خۆبەخشانە دەیکات، کۆنگرەی خۆتان کۆبکەنەوە و بڕیار بدەن بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگا؛ تەواوی گروپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە."
شاندی پارتی دەم دوای سێیەمین دیدار لەگەڵ عبدالله ئۆجالان لە ئیستانبوول کۆبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست.
لە نامەکەی عبدالله ئۆجالان کە خوێندرا هاتووە، "لەم کەشوهەوایەدا کە بەهۆی ئەو بانگەوازەی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروستی کردووە، ئەو ئیرادەیەی بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانی دا و ڕێبازە ئەرێنییەکانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەو بانگەوازە ناسراوە، داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە لە ئەستۆ دەگرم.
وەک چۆن هەموو کۆمەڵگا و حزبێکی مۆدێرن کە بە زۆر کۆتایی نەهاتووە، خۆبەخشانە دەیکات، کۆنگرەی خۆتان کۆبکەنەوە و بڕیار بدەن بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگا؛ تەواوی گروپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەمیانەی بەشداری لە کۆڕبەندی هەولێر وتی، "دەبێت واز لە چەک بهێنرێت و لەم بارەیە ئەرک لە ئەستۆی تەواوی لایەنە سیاسییەکاندایە."
لە شارۆچکەی ئارمووشی پارێزگای وان بەهۆی دووکەڵی سۆبا کەسێک گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.